حەکیم هۆشداری دەدات لە تەقینەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

‌عەممار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عیراق، دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

عەممار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە وتاری نوێژی جەژندا، جه‌ختی له‌ چاره‌سه‌ر كردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

حەکیم له‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یرانی 2019، رایگەیاندووە، دەبێت لە ماوەی داهاتوودا حکومەتەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان رێکبخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەر بکەن.

هۆشداریشی داوە لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەگەربێتو کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن، بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عیراق ناوی برد.

لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حێسنەوە، هەولێر و بەغدا کێشەی زۆریان لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کێشەی نەوت و غاز و جێبەجێکردنی دەستوور هەبووە، لە ئێستاشدا ئەو کێشانە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

هــ. ر


AM:11:57:05/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت