توشی شۆکیان کرد
وێستگە نیوز -
شه‌وى شه‌ممه 1ى حوزەیرانی 2019 له یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئینگلیزى تۆتینهام و لیڤه‌رپووڵ ئه‌نجامدرا كینزى وڵانسكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به نیمچه رووتى به‌ناو یاریگادا رایكرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند چركه‌یه‌ك یارییه‌كه‌ى راگرت تا پاسه‌وانه‌كان بردیانه ده‌ره‌وه، له‌ماوه‌ى ته‌نیا 24 كاتژمێردا ژماره‌ى فۆڵۆوه‌ره‌كانى له ئینسته‌گرام گه‌یشته 2.5 ملیۆن.
كینزى كه مۆدێلێكى ئه‌مریكییه خۆشییه‌كه‌ى به‌رده‌وام نه‌بوو و دواى گه‌یشتنى فۆڵۆوه‌ره‌كانى له ئینسته‌گرام به 2.5 ملیۆن فۆڵۆوه‌ر له‌لایه‌ن هاككهرێكهوه ئینستهگرامهكهى هاككرا و راسته‌وخۆ سڕایه‌وه، دواتر كینزى له تویته‌ر ئه‌كاونتێكى دانا و هه‌واڵى هاككردنى ئینستهگرامهكهى پشتڕاست كرده‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌ى فۆڵۆوه‌ره‌كانى له تویته‌ر گه‌یشته 60.4 هه‌زار فۆڵۆوه‌ر.
AM:08:56:04/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت