ته‌نوره كورته‌كه‌ی كچه پارێزه‌رێك دادوه‌ری خسته گێژاوه‌وه
کچە پارێزەرەکە
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی داد و داوكاری گشتی له توركیا دادوه‌رێكی شاری ئیسته‌نبوڵیان به شێوه‌یه‌كی كاتی له كاره‌كانی راگرت، ئه‌وه‌ش دوای لێدانی توانج له ته‌نوره‌یه‌كی كورتی كچه پارێزه‌رێك له‌كاتی دانیشتنێكی دادگادا.
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت-ی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د یوه‌یلۆ، دادوه‌ری دادگایه‌كی شاری ئیسته‌نبوڵ ویستویه‌تی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئاگادار باته‌وه له‌وه‌ی كچه پارێزه‌رێك به‌ناوی تۆجی جیتین، به ته‌نوره‌یه‌كی نه‌شیاوه‌وه له دانیشتنێكی دادگادا ده‌ركه‌وتوه.
دادوه‌ره‌كه له ناڕه‌زاییه‌كه‌دا وتویه‌تی كچه پارێزه‌ره‌كه ته‌نوره‌یه‌كی له‌به‌ردابووه 15 سانتیمه‌تر له‌سه‌روو ئه‌ژنۆیه‌وه بووه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش، كچه هاوڕێكانی كچه پارێزه‌ره‌كه توڕه بوون و له به‌رده‌م دادگایه‌كی ئیسته‌نبوڵ كۆبونه‌وه و چونه‌ته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی كه دادوه‌ره‌كه‌ی لێ بووه و هه‌مویان پێكه‌وه وتویانه: "خانمان چاوه‌ڕوانن داوای لێبوردن بكه‌یت".
وه‌ك سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاندوه، له‌به‌ری داوای لێبوردن، دادوه‌ره‌كه به‌په‌له هۆڵه‌كه‌ی جێهێشتووه، دواتریش عه‌بدولحه‌ید گول، وه‌زیری داد-ی توركیا ئه‌و ره‌فتاره‌ی دادروه‌ره‌كه‌ی به نایاسایی وه‌سفكردوه و نیگه‌رانیی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیووه.
وه‌زیری دادی توركیا وتویه‌تی: دادوه‌رێك به ئه‌زمونی زیاترله 30 ساڵه‌وه ده‌بێت پێشه‌نگی خه‌ڵكی دیكه بێت و بایه‌خ به‌و دۆسیانه بدات كه دێنه به‌رده‌می نه‌ك چاوی له‌سه‌ر جلوبه‌رگی پارێزه‌رێك بێت.
به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئیسته‌نبوڵیش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كه كراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش له‌كار راگیراوه.
PM:09:38:02/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 22588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت