به‌وێنه.. زریانێك شارستانیه‌تێكی ژێرئاوكه‌وتوو ده‌رده‌خاته‌وه
وێستگه نیوزـ
زریانی خولگه‌یی "هانا" كه له كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو ناوچه‌كانی به‌ریتانیای گرته‌وه، جه‌نگه‌ڵێگی له ناوچه‌ی وێڵز ئاشكراكرد كه ماوه‌ی 4 هه‌زار و 500 ساڵه ژێر ئاو كه‌وتوه.
به‌هۆی زریانه‌كه‌وه ئاستی ئاوی ده‌ریا كه‌میكردوه و لم و دار و روه‌كی ژێرئاوه‌كه ده‌ركه‌وتون و داره به‌به‌ردبوه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو گوندی بۆرس و ئینیسلاس له دورگه‌ی كاردیجان-ی وێڵز ده‌ركه‌وتون.
جه‌نگه‌ڵه‌كه په‌یوه‌ست بووه به ئه‌فسانه‌ی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌می شارستانیه‌تێك كه به "شانشینی ژێرئاوكه‌وتو" ناونراوه، ده‌شوترێت كه ناوچه‌كه له‌وكاته‌دا ناوچه‌یه‌كی به‌پیت بووه و شارۆچكه‌یه‌كی له‌سه‌ر بنیادنراوه كه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی هه‌بووه بۆ خۆپاراستن له لافاو.
ناوچه‌كه به‌رده‌وام دوچاری زریان و ره‌شه‌بای به‌هێز بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مدا ئاو 16 گوندی نقوم كردوه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س خنكاون.
PM:09:27:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت