داقوق..ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ته‌وقیتكراو شه‌ش كه‌سی برینداركرد
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی چوونی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌غڵودانه‌كانیان، دوو بۆمبی ته‌وقیتكراو له قه‌زای داقوق ته‌قینه‌وه‌و شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
ئیدریس حاجی عادل، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌نێوان قه‌زای داقوق و گوندی عه‌ره‌ب كۆیی له‌لایه‌ن چه‌كدارنی داعشه‌وه ئاگر له‌ده‌غڵودانی جوتیارانی ناوچه‌كه به‌ردراوه، ئاشكراشیكرد: ئه‌و ده‌خڵو دانانه‌ی سوتاون، له‌زه‌وی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه‌ن.
وتیشی: له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌غڵودانه‌كانیان بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری جوتیارانی ناوچه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا دوو كه‌س برینداربووه.
ئیدریس حاجی عادل وتیشی: له‌كاتێكدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و پۆلیسی داقوق ویستویانه بچنه هانای جوتیارانه‌وه‌و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆمبێكی ته‌وقیتكراویدیكه به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چوار پۆلیس برینداربوون.
PM:11:58:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت