به‌وێنه..زیانه‌كانی ره‌شه‌با له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
دارێک بە رەشەباکەی دەڤەری راپەڕین شکاوە
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌شه‌بایێكی به‌هێز و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و باو و بۆران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانیی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه جگه له زیانگه‌یاندن به تۆڕی كاره‌با له هه‌ندێ شوێن، هه‌روه‌ها زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش گه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی ئایاری 2019، ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر دره‌خت شكانه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دره‌ختانه‌ی له نێوان بلواری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان چێنرابوون.
جگه له زیانگه‌یاندن به ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، ره‌شه‌باكه زیانیشی به دارته‌لی كاره‌با و تابلۆی ریكلامه‌كان له شوێنه گشتییه‌كانیش گه‌یاند.
PM:10:37:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت