کارەبای ھەولێر ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ڕای دەگەیەنێت "کاتەکانی پێدان و بچڕانی کارەبای نیشتمانی بە خشتەیە و کاتەکانیش دەگۆڕدرێن".

ئەمڕۆ شەممە حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر رایگەیاندوە "لەم مانگەدا جیاوازی لە پێدانی کارەبای نیشتمانی ھەبووە، پێش 14/5/2019 بەھۆی کەشوھەواوە تەنیا یەک کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبڕا، بەڵام لە دوای 14ی مانگەوە، پێدانی کارەبای نیشتمانی بە تێکڕا 20 کاتژمێر بووە".

حسێن حەمەد ئاماژەی بەوەداوە "لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکەکان لە کاتی پارشێودا، بە تایبەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25/5/2019 لە چەند گەڕەکێکی ھەولێر کارەبای نیشتمانی کوژایەوە و مۆلیدەی گەڕەکەکان کارەبایان بۆ ھاووڵاتییان دابین کرد".

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ئەوەشی وتووە "کاتی پچڕان و پێدانی کارەبا کراوە بە خشتە، کاتی بچڕانەکانیش یەک کات نییە و دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئێمەش کاتژمێر 3ی بەرەبەیان کارەبای نیشتمانی پچڕا تا 4 و 30 خولەکی بەرەبەیان کارەبامان نەبوو".


PM:09:33:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت