وەزیری دەرەوەی ئێران: زیادبوونی هێزی سەربازی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارە بۆسەر ئاشتی


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەێنێت "بڕیاری ئەمەریکا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر مەترسیدارە بۆسەر ئاشتی.

ئەمڕۆ شەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەی بە ناردنی 1500 سەربازی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندوە "ئەمەریکییەکان تۆمەتیان دروست کردووە بۆ ئێمە و بە مەتریسمان ناو دەبەن ئەیش بۆ ڕەواییدان بە ڕێبازە توندەکانیان و زیادکردنی ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەداوە "زیادبوونی هەژمونی ئەمەریکا لە ناوچەکەماندا زۆر مەترسیدارە و هەڕەشە دەکاتە سەر ئاشتی ئاسایشی جیهانی، و دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت".

هــ. ب


PM:06:28:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو