فەرەنسا.. تەقینەوەیەک لە لیۆن روویدا و قوربانى لێکەوتەوە


وێستگە نیوز-

تەقینەوەیەک لە شارى لیۆنى فەرەنسا روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

ئێوارەى ئەمرۆ هەینی تەقینەوەیەک لە شارى لیۆنى فەرەنسا روویدا و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون.

پۆلیسى لیۆن ئاماژەی بەوەداوە "تەقینەوەکە بۆمبپێکى چێنراو بووەو لە قەراخى شەقامێکدا چێنراوە و هەشت کەسى بریندار کردوە".

دواى تەقینەوەکە هێزەکانى پۆلیس لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوەو لێکۆڵینەوەکە لەو رووداوە دەستیپێکردووە.

هــ. ب


PM:11:46:24/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو