دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی ٣ هەزار سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وێستگە نیوز-

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندوە "دۆناڵد ترەمپ داواکەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیی پەسەند کردوە بۆ ناردنی هێزی زیاتری سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی "بیزنس ئیسایدر"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەریکا و پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا رێککەوتون لەسەر داوایەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ناردنی ٣ هەزار سەربازی دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەو هێزە سەربازییە زیادەیە یەکەمین وەجبەی ئەو هێزە سەربازییە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردبو بیانێرێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕات بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە".

رۆژنامەکە ئەوەش وتوە "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوای کردوە ١٣ هەزار سەربازی دیکەی سوپای ئەمریکا بنێردرێن بۆ ناوچەی کەنداو".

هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاندوە "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوای ئەوەشی کردوە کە ئەمریکا سیستەمی موشەکی "پاتریۆت" و ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی بنێرێت بۆ پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو".


هــ. ب


PM:06:48:24/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 8304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو