وەزیری دەرەوەی بەریتانیا خۆی بۆ پۆستەکەی تێریزا مەی کاندید دەکات


وێستگە نیوز-

جێرمی هەنت رایدەگەێنێت "خۆی بۆ پۆستی پۆستەکەی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کاندید دەکات".

ئەمڕۆ هەینی جێرمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریاتانیا رایگەیاند "خۆی کاندید دەکات بۆ جێگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆ جێگاکەی تێریزا مەی".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە نیوەرۆی ئەمڕۆ تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کاندید دەکات.

تێریزا مەی ئاماژەی بەوەدا "هه‌وڵی‌ ته‌واوم دا بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ برێكزت "چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا" كه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیاسه‌تی‌ به‌ریتانیا بوو به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم و بۆیە دەست لەکار دەکێشمەوە".

جێرمی هانت لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایک بوە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بووە و پێشتریش ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بوە و لە کابینەکانی رابردوشدا لە هەریەکە لە پۆستەکانی وەزیری دەوڵەت و وەزیری ڕۆشنبیری و وەرزش بوە و دواین پۆستیشی لە ٨ی حوزەیرانی ساڵی رابردو بووە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئێستاش خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کاندید کردووە بۆ جێگرتنەوەی تێریزا مەی.

هــ. ب


PM:04:54:24/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت