نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 12 گۆڕی به كۆمه‌ڵی له عیراق دۆزییه‌وه
وێستگه نیوز -
تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له تاوانه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌كۆڵێته‌وه، له ناوچه‌كانی عیراق 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دۆزییه‌وه.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به پشتیوانی پسۆڕان و پسپۆڕانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، سوید، توركیا و سعودیه له 2018ه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه راپۆرتی دووه‌مینی خۆی به ناونیشیانی "ئه‌و هێرشانه‌ی له 2014 كرانه سه‌ر ئێزدییه‌كان"، "ئه‌و تاوانانه‌ی له 2016 له مووسڵ ئه‌نجام دراون" و "ئه‌و سه‌ربازه عیراقیانه‌ی له 2014 له تكریت كوژراون"، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 12 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له عیراق دۆزراونه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ی فیزیكی و زینده‌ناسی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وه‌رگیراون و به دانیشتن له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووان و كه‌سوكاری هێرش به‌ركه‌وتووه‌كانی داعش به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داعش به به‌رپرسیاری تاوانی جه‌نگ، ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌بنه هۆی كۆمه‌ڵكوژی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵگه كۆكراوه‌كان ئاماده‌كراون تاكو بدرێنه وڵاتان و دادگاكان.
PM:02:57:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت