له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك مزگه‌وتێكی پاكستان روویدا
وێستگه نیوز –
له كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یندا مزگه‌وتێكی وڵاتی پاكستان به ئامانج گیرا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 13ی تر برینداربوون.
میدیاكانی پاكستان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایاری 2019 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك مزگه‌وتێكی شاری كویته‌ی هه‌رێمی بلوشستانی باشووری رۆژئاوای وڵات لانی كه‌م 5 كه‌س كوژران و 13ی تر برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی پاكستان رایانگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك مزگه‌وتی ره‌حمانیه له كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیدا بووه و زیانی ماددی به ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و چوارده‌وریان گرت و برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌گرتنی چاره‌سه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به جۆری ته‌قینه‌وه‌كه بخاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: RT
PM:12:59:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت