له سلێمانی ژمارەیەک خاوەن پشکی پرۆژەی چاڤی لاند گردبوونەوە
دیمەنێک لە گردبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
جارێکی دیکە بەشێک لە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای وەرگرتنی قازانجی چوار ساڵی پشکەکانیان کرد.
نوێنەری خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2011 دا بڕی 22 ملیۆن دۆلاریان خستووەتە پرۆژەکەوە و تەنها سودی دوو ساڵی پشکەکانیان وەرگرتووە لە ئیدارەی چاڤی لاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە لیژنەیەک لەسەر ئەو پرسە دروستبکات و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەن.
ئەو نوێنەرەی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند وتیشی، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن کە گرفتەکانیان لە رێگەی یاساوە بۆ چارەسەر بکەن.
هــ. ر
PM:02:03:23/05/2019
ئهم بابهته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت