له سلێمانی بڕی به‌رهه‌می هاورده بۆ مانگی حوزه‌یران دیاری كرا
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی سلێمانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پارێزگای سلێمانی پێشوازی له بڕیارێكی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو، ماسی، هێلكه‌ی مریشك، كه ئامانجی لێی بایه‌خدانی زیاتره به‌به‌روبومی ناوخۆیی، قایمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: "پێویسته هاوشێوه‌ی به‌غدا ئه‌و بڕیاره له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێبكرێت".
به ئامانجی رێگریكردن له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌روبوومی هاورده‌و ناوخۆیدا له پارێزگای سلێمانی، هاورده‌كردنی به‌رووبوومی ده‌ره‌كی بۆ مانگی حوزه‌یران به‌پێی پێداویستی بازاڕ دیاركراو جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ بكرێت له هاورده‌كردنی به‌رووبوومی ده‌ره‌كی هاوسه‌نگی ره‌چاو ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئایاری 2019، له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌رووبوومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری له پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه.
قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو، ماسی و هێلكه‌ی مریشك، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بڕیارێكی دروسته و پێویسته ئه‌و بڕیاره‌ش له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت كه ئامانج لێی بایه‌خدانی زیاتره به به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رووبوومی ناوخۆیی، بڕیاردرا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بڕیاره له هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت پێداچوونه‌وه به‌بڕی ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت و بڕی به‌رهه‌می هاورده‌ش بۆ مانگی حوزه‌یران دیاریكرا.
رزگار حه‌مه‌د خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاردراوه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرێت به‌ره‌چاوگرتنی پێداویستی بازاڕ و ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی رێكبخرێت و ته‌نیا بڕی پێویستی به‌رهه‌می هاورده رێگه‌ی پێ بدرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی بۆ مانگی حوزه‌یران رێگه به‌هاورده‌كردنیان ده‌درێت بریتی یه له 750 ته‌ن مریشكی به‌ستوو هه‌زار و 200 ته‌ن هێلكه‌ی خواردن و 500 ته‌ن گۆشتی سور و 800 ته‌ن گۆشتی ماسی له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی پێنج هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندوو.
هــ. ر
PM:12:55:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت