به‌هۆی گه‌رماوه حكومه‌تی میسر بڕیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی میسر بڕیاری دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، تاقیكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێی پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی دوابخات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر، تارق شه‌وقی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردنی میسر بڕیاری دا به دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی بیانی پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی كه بڕیاربوو سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی ئایاری 2019 ئه‌نجام بدرێت بۆ رۆژی شه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2019.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی میسر دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، تاقیكردنه‌وه‌كانی تر له كاتی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌درێن.
پێشتر ده‌سته‌ی كه‌شناسی میسر رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی گه‌رما رووده‌كاته ئه‌و وڵاته كه له‌مساڵدا هاوشێوه‌ی نه‌بووه، شاره‌زایانیش رێنمایی هاوڵاتیانیان كرد كه خۆیان به‌دووربگرن له چوونه به‌ر تیشكی خۆر.
سه‌رچاوه: RT
PM:09:25:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت