دۆناڵد ترەمپ ژنێکی بۆ پۆستی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کاندید کرد

‌باربارا بارێت, وەزیری کاندیدکراوی ترەمپ بۆ پۆستی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا

وێستگە نیوز-

سەرۆکی ئەمریکا باربارا بارێت باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەیی کاندیدکردوە بۆ پۆستی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا.

شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندوە "خانم باربارا بارێتم دەستنیشان کردووە بۆ پۆستی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و دڵنیام ئەو دەبێتە وەزیرێکی نایاب".

باربارا بارێتی تەمەن ٦٨ ساڵە بازگانە و خۆیی هاوسەرەکەشی ئەندامی پارتی کۆمارییەکانی دۆناڵد ترمپن و پێشتر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە فینلەندا، ئەوەش لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆرج دەبلیو بوش بووە، هەروەها تاوەکو ساڵی ٢٠١٧ سەرپەرشتیاری پەیمانگای "ئیرۆسپایس کۆربۆرەیشن" بۆ لێکۆڵینەوەی فرۆکەوانی بووە.

هەروەها بارێت پێشتر ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنی فرۆکەوان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری "دامەزراوەی راند" بووە کە ئەرکیان بریتیە لە ئامادەکردنی توێژینەوە و شیکاری لەسەر هێزەکانی ئەمریکا.

ئەگەر باربارێت بۆ پۆستی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا پەسەندبکرێت ئەوە دەبێتە دووەمین ژنە وەزیر کابینەکەی دۆناڵد تڕەمپ هاوشانی هێزەر وێلسۆن وەزیری هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا.

هــ. ب


AM:10:53:22/05/2019












ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت