بۆیەکەمجار بافڵ تاڵەبانی دەربارەی ١٦ی ئۆکتۆبەر چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

‌بافڵ تاڵەبانی

وێستگە نیوز-

بافڵ تاڵەبانی رایدەگەێنێت "غەدرێکی گەورەیە ئەگەر بوترێت پێشمەرگە لە کەرکوک شەڕی نەکرد".

بافڵ تاڵەبانی لە میانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی رە‌ش‌وسپی کەناڵی نێت تیڤی وەڵامی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە ناوبراویان بە ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران تۆمەتبار دەکرد لەسەر رەداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧.

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە "زۆر باس لەوە دەکرێت کە رێککەوتنێک هەبوە لەنێوان یەکێتی نیشتمانی و ئێران، من دەڵێم شتی وا ئەسڵ و ئەساسی نییە و راست نییە و بەهیچ شێوەیەک رێککەوتن نەکراوە".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە "پێشتر تەنها یەک رێککەوتن باسکرابو ئەویش لەنێوان یەکێتی و عەبادی و ئەمریکییەکان باس کرابو، بەڵام ئەویش یەکێتی نەیدەتوانی بە تەنها بڕیار بدات، منیش رۆژی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کۆبونەوەی دوکان ئەو پێشنیازەم لە کۆبونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی باس کردبو، بەڵام دیار بو "برادەران" بەدڵیان نەبو، هەر ئەوە هەبو ئەگینا هیج رێککەوتنێک نەبو، وە کەسیش بە کەسی نەوتوە شەڕ مەکەن".

بافڵ تاڵەبانی دەربارەی کشانەوەی یەکێتی لە کەرکوک دەڵێت "ئەو قسانەم زۆر پێناخۆشە کە دەڵێن یەکێتی شەڕی نەکردووە، ئێمە لە کەرکوک دەبابە پێشمەرگەکانمانی پانکردووەتەوە ئیتر یەکێتی چۆن شەڕی نەکردوە".

پێشکەشکاری بەرنامەکە پرسیار ئەوە دەکات و دەڵێت "بەشێک لە خەڵک پێی وایە کەرکوک جێهێڵدراوە"، بافڵ تاڵەبانی لە وەڵامدا دەڵێت "ڕەنگە پێشمەرگەکانی ئێمە حەزیان نەکردبێت لەناوی شاری کەرکوک شەڕ بکەن، ڕەنگە پێشمەرگەکان حەزیان نەکردبێت کەرکوک ببێت بە کۆبانی و موسڵ و وێران بێت، بەڵام ئەوەی بوترێت کە پێشمەرگە شەڕی نەکردوە ئەوە غەدرێکی گەورەیە".

هــ. ب


AM:10:04:22/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت