په‌رله‌مانتارێكی موسڵ: سوننه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئێران هیچ پۆستێكی باڵا وه‌رناگرن
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی موسڵ له په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه تا ئێران ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕێت، سوننه‌كانی عیراق ناتوانن هیچ پۆستێكی باڵا له ده‌وڵه‌تی عیراقدا وه‌ربگرن.
ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر پشكی شاری موسڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه سوننانه‌ی كه پۆستیان ده‌وێت، یان ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پۆسته‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت، ده‌بێت سوننه‌ی ئێران بن".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه تا ئێران رازی نه‌بێت، سوننه‌كانی عیراق له رابردودا نه‌یانتوانیوه و ئێستا و داهاتوش ناتوانن هیچ پۆستێكی باڵا له عیراقدا وه‌ربگرن.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێرن ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوننه و شیعه و ته‌نانه‌ت كوردیش هه‌بێت، راشیگه‌یاندوه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی لاوازه و وه‌زیره‌كانیشی لاوازن.
AM:09:04:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت