وێستگه نیوزـ
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە فڕۆکەخانەیەکی لوبنان، نوسینگەی ناوبراو رونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە رونکردنەوەکەدا رایگەیاندوە: "جارێکی تر چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، وەک پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فرۆکەخانەی بەیروت دەستگیرکراوە.
دەشڵێت: "لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بە تایبەت شاری کەرکوک ڕادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان."
نوسینگەی پارێزگاری پێشوی کەرکوک راشیگەیاندوە کە "دروستکردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتیە لەو کیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک هەیە."
ئەمشەو چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت له لوبنان ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و میدیا و سه‌رچاوانه وایان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوكی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21ی ئایاری 2019، له‌كاتی سه‌ردانی بۆ لوبنان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یانوه كه "به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یوه‌ندی به‌و سكاڵایانه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ناوبراو تۆماری كردبوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت-ه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌دادگای فیدراڵیی عیراقیش چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم تۆمار كراوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی دراوه‌ته‌پاڵ.
PM:11:35:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7092
جار خوێنراوه‌ته‌وه