به‌وێنه.. به‌ربانگ له كۆنگرێسی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
موسڵمانانی ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ته‌لاری كاپیته‌ڵ ژه‌می به‌ربانگیان ئاماده‌كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كه چالاكییه‌كی له‌وجۆره له‌و ناوه‌نده باڵایه‌ی ئه‌مریكا ساز بكرێت.
به‌ربانگه‌كه‌ی كۆنگرێس له‌لایه‌ن هه‌یه‌ك له ئلیهان عومه‌ر و ره‌شیده ته‌لیب و ئه‌ندرێ كارسن، ئه‌ندامانی موسڵمانی كۆنگرێس سه‌ربه دیموكراته‌كان سازكرا و رێکخراوی (پشتیوانی لە موسڵمانان)یش کە تایبەتە بە بەرگریکردن لە مافە مەدەنییەکان، هاوکاریی سازکردنی ئەو چالاکییەی کرد.
له وته‌یه‌كیشدا له‌پێش به‌ربانگ ره‌شیده ته‌لیب، نوێنه‌ری ولایه‌تی میشیگن-ی به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستنی ئه‌و چالاكییه‌ی به مێژووی له‌قه‌ڵه‌مدا.
ره‌شیده وتی: ئه‌م چالاكییه پێگه‌ی ره‌وه‌ندی موسڵمان له ئه‌مریكا به‌رزده‌كاته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ست به په‌راوێزكه‌وتن ده‌كه‌ن، موسڵمانان سته‌میان لێده‌كرێت كه ترس و رق به‌ناویانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه".
PM:10:14:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت