كچه‌ میدیاكارێكی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش رزگار كرا

‌ناڤین رەشۆ

وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه‌ فڕێندراوه‌كانی ده‌ستی داعش ئاشكرایكرد كه‌ به‌مدواییه‌ خانمه‌ میدیاكارێكی ئێزدیان له‌ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌ رزگاركردوه‌ كه‌ 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شه‌نگال فڕێندرا.

مه‌یسه‌ر ئادانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه‌ فڕێندراوه‌كانی ده‌ستی داعش ئاشكرایكردوه‌ كه‌ میدیاكاره‌ ئێزدییه‌كه‌ به‌ناوی ناڤین ره‌شۆ له‌ سوریا له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كراوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ئه‌و خانمه‌ ئێزدییه‌ میدیاكاره‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و له‌ كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ 3ی ئابی 2014 بۆ سه‌ر شه‌نگال فڕێندراوه‌.

پێش هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال، ناڤین ره‌شۆ وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ له‌ رادیۆی (چیای شه‌نگال) كاری كردوه‌.
وه‌ك له‌ وێنه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوه‌ ناڤین ره‌شۆ له‌دوای رزگاركردنی ره‌نگ زه‌رد و ماندوو دیار بووه‌.

ناڤین پێش داعش و دوای داعش


PM:06:11:21/05/2019














ئه‌م بابه‌ته 13332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو