بافڵ تاڵه‌بانی: كه‌س حه‌ددی نییه به‌مه‌لا به‌ختیار بڵێ ده‌وام بكه یان مه‌یكه
وێستگه نیوز -
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه‌گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه نێوانی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار زۆر خۆشه و كه‌س حه‌ددی نییه پێی بڵێ ده‌وام بكه یان مه‌یكه، به‌ڵام خۆی ده‌وام ناكات.
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "ره‌ش و سپی" كه‌ناڵی نێت تیڤی باسی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاری خه‌زووری كرد و رایگه‌یاند كه رێزێكی تایبه‌تی بۆی هه‌یه و زۆرزۆر خۆشی ده‌وێت.
بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "نێوانمان زۆر زۆر خۆشه‌و و ره‌نگه له‌سه‌ر هه‌موو بڕیارێكی سیاسی وه‌كو یه‌ك شت نه‌بینین به‌ڵام ئه‌وه زۆر ئاساییه".
وتیشی: "كاك به‌ختیار له زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی كوردستان ماندووتره، به‌تواناتره و خوێنده‌وارتره و چیم بۆ بكرێت بۆ پشتگیری لێی كه‌مه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناكات، بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه "كاك به‌ختیار چه‌ند گله‌ییكی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌و گله‌ییانه منیش هه‌مبێت، به‌ڵام پێموایه ئه‌و موشكیلانه له‌ناو حزبه‌كه باشتر حه‌ل ده‌كرێت، دڵنیام كه‌ی كاته‌كه گونجاو بوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئیشی خۆی ده‌كات و ده‌بێت خۆی ئه‌و بڕیاره بدات و پێموانییه كه‌سێك هه‌بێت له‌ناو یه‌كێتیدا بتوانێت یان حه‌ددی هه‌بێت پێی بڵی كه‌ی ده‌توانێت ده‌وام بكات، یان ده‌وام نه‌كات".
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی باسی ئه‌و كاته ده‌كات كه به مام جه‌لالی وتووه ژن ده‌هێنێت و روونیكرده‌وه كه "له بیرمه كه به مام جه‌لالم وت و كه چووم بۆ لای وامزانی شتێكی زۆر گه‌وره‌یه، موشكیله‌یه و زۆر خۆم حازركردبوو، به‌ڵام كه رۆشتم پێموت زۆر ئاسایی بوو و تی: ئیف ئافه‌رین كوڕم و زۆر ئاگام له خوازبێنییه‌كه نه‌بوو".
PM:01:55:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت