بۆ ئەوەی كێشت داببەزێت لە پارشێودا ئەم شەربەتە بخۆرەوە
وێستگە نیوز -
پارشێو یەكێكە لە ژەمە گرنگەكانی مانگی ڕەمەزان ، ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە و ئارەزوو دەكەن كێشیان داببەزێنن ئەوە باشتر وایە ئەم چەند میوەیە بكەن بەشەربەت و بیخۆنەوە ، بەم شێوەیە هەستكردنتان بە تینوێتی و برسێتی كەمدەبێتەوە و لەهەمان كاتدا چەوری زیادەی جەستە دەتوێنێتەوە .
پێویستیەكان:
1-یەك پرتەقاڵ.
2-یەك مۆز .
3-چەند پارچەیەك سەهۆڵ.
هەموو ئەم پێكهاتانە تێكەڵاو بكە و بەشێوەی شەربەت بیخۆرەوە.
هۆكاری دیاریكردنی مۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مۆز نیشاستەی ئاڵۆز لەپێكهاتەیدا هەیە و درەنگتر لە گەدەدا شیدەبێتەوە و لەبەر ئەوە كاتێك ئەم میوەیە دەخۆن هەستكردنتان بە برسێتی كەمدەبێتەوە و بڕی پێویست ووزە بەجەستە دەبەخشێت و ئارامی دەرونی دەبەخشێت بە مرۆڤ و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە قەبزی.
PM:01:19:21/05/2019
ئهم بابهته 3856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت