سوودەكانی خورما
وێستگە نیوز -
خورما یەكێكە لەو خۆراكانەی سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ، چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر سوودەكانی خورما دەخەینە ڕوو:
1-خواردنی چەند دەنكە خورمایەك هۆكار دەبێت بۆ خاوێنكردنەوەی جەستە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان لەكاتێكدا ڕۆژانە پێكهاتەی زیان بەخش بەهۆی چەند ڕێگایەكەوە دەچێتە جەستەمانەوە.
2-گەدە و ڕیخۆڵەكان چالاك دەكات و بڕی پێویست ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی قەبزیان هەیە.
3-تواناو ووزە بە جەستە دەبەخشێت .
4-ئارامی دەرونی بە مرۆڤ دەبەخشێت بۆ ئەو كەسانە زۆر بەسوودە كە كێشەی خەمۆكیان هەیە ،بۆ ئەوەش باشتر وایە ڕۆژانە چەند دەنكە خورمایەك بخۆن بۆ ئەوەی لەڕووی دەرونیەوە ئارام بن.
5-هەستكرد بە برسێتی كەمدەكاتەوە ، ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان داببەزێنن دەتوانن سوود لە خواردنی خورما وەربگرن.
6-كێشەكانی جگەر چارەسەر دەكات ،جگەر خاوێندەكاتەوە لەكاتێكدا بە هۆی زۆر خواردنی دەرمانەوە زیانی پێگەیشتبێت و ژەهر لەسەری كۆبوبێتەوە .
سەرچاوە: http://www.benefitsmedical.net/
PM:01:17:21/05/2019
ئهم بابهته 2252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت