بەهۆی هەورە بروسکەکەی دوێنێوە چوار کەس بونە قوربانی


وێستگە نیوز-

لە سنووری هەردوو پارێزگای ئیلام و کرماشان، بەهۆی هەورە بووسکەوە چوار کەس بوونەتە قوربانی.

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردوەتەوە "دوێنێ دوشەممە شەپۆلێکی باران بارین ڕوی لە ئێران کردوە و لەهەندێک ناوچە هەورە بروسکە رویداوە و بەهۆیەوە باوک و کوڕێکی خەڵکی "ئابدانان"ی سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوەکانی "محەمەد مورادی" تەمەن 55 ساڵ و "حوسێن مورادی" تەمەن 10 ساڵ گیانیان لەدەست داوە".

ئاژانسی فارس نیوز ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە کۆچەرێیەکانی ناوچەکە بوون کە حوسێن دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکەکەش پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە".

ئاژانسی کوردپاش بڵاویکردووەتەوە "دوو گەنجی تەمەن 27 ساڵ کە هەردوویان لە شوان بوون لە گوندی "باندر مەنسوور"ی سەر بە شاری گێڵانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای کرماشان بەهۆی هەورەبرووسکەوە بە سەختی بریندار بوون"

هــ. ب


PM:12:47:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو