رۆحانی: ئەمریکا هەشت جار داوای دانوستانی لە ئێران کردوە بەڵام ئێمە دانوستان ناکەین
وێستگە نیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەێنێت "دۆخی ئێستا بەشێوەیەکە کە بە ھیچ
جۆرێک ھەلومەرجی دانوستان نییە، بەڵکو ھەلومەرجی خۆڕاگری و تێکۆشانە".
ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک
لە پیاوانی ئاینی وڵاتەکەی ڕایگەیاند "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەشت جار
داوای دانوستانی کردووە و لە نێوان گەل و بەڕێوەبەرانی وڵاتیشدا بۆچوونی جیاواز
نییە لەبەرامبەر سزاکانی ئەمریکا، وەک خۆی لایەنگری دانوستان و دیپلۆماسییەتە،
بەڵام لەم ھەلومەرجانەدا بەھیچ شێوەیەک دانوستان پەسەند نییە".
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەداوە "لە ئێستادا وڵات پێویستی بە ناوەندێکی
بڕیارە، وەک ئەو ناوەندە بڕیارەی لە جەنگی عێراق- ئێراندا پێکھێندرابو وە ھەموو
دەسەڵاتەکان لەدەست ئەو ناوەندە بوون و " ئەمڕۆش کە لە جەنگی ئابووریداین
پێویستیمان بە دەسەڵاتێکی لەوجۆرەیە".
سەرکۆماری ئێران ئەوەشی وت "خەڵک رووبەڕووی زۆر کێشە و سەختی
بووەتەوە، بەڵام تەواوی ئەوانە پەیوەندییان بە حکوومەتەوە نییە و پێشتر داھاتی
خەڵکیان بەرزکردبووەوە".
رۆحانی وتوشیەتی "لە ھیچ قۆناغێکدا رووبەڕووی کێشەی سیستەمی بانکی و
فرۆشتنی نەوت نەبوونەتەوە و دووچاری ئەو سزایانەی ئێستا نەبوونەتەوە و بۆیە بەشێک
لە کێشەکانی ئێران دابەزینی داھاتی حکوومەت و سنوودراربوونی پەیوەندییەکانە لەگەڵ
جیھان لە سیستەمی بانکیدا".
هــ. ب
PM:12:02:21/05/2019
ئهم بابهته 2100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت