هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان: پاره‌ی خۆتان له كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه سه‌رف مه‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه چه‌ند بازرگانێك بڕێكی زۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته كوردستان كه مۆدێلیان سه‌رووی ئه‌و مۆدێلانه‌یه كه بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ تۆماركردن ده‌یانگرێته‌وه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات پاره‌ی خۆیان له كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه سه‌رف نه‌كه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "به‌پێی دوایین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆ ته‌نها ئه‌و مۆدێلانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه نیوان 1994-2010 واتا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه مۆدیلیان له‌سه‌روو 2010یه ئه‌و بریاره نایانگرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێ تابلۆ و بێ سه‌ره‌تا بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه هێنرابنه كوردستان یاخود ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی بن و له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داخڵی هه‌رێم بوبن ئه‌وا تا مۆدێلی 2016 تۆمارده‌كرێن به مه‌رجێك پێش 2018/1/5 داخڵی هه‌رێمی كوردستان بووبن".
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "بۆیه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پاره‌ی خۆیان له كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه سه‌رف نه‌كه‌ن كه ئه‌و بڕیاری تۆماركردنه نایانگرێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی زانیاری چه‌ند بازرگانێك بڕیچكی زۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته كوردستان كه مۆدێلیان سه‌روی ئه‌و مۆدێلانه‌یه و به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن و له رێگایانه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه".
AM:11:41:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 19996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت