سلێمانی.. لەنێو باخی گشتیی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا
وێستگە نیوز-
لەناو باخی گشتی لەناوەندی شاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و بریندار کرا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "کاتژمێر 10:35 خولەکی ئەمڕۆ
سێشەممە 21-5-2019 لەنێو باخی گشتیی سلێمانی گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ تەقەی لە پیاوێک
کردوە و گولەیەک بەر سنگی کەوتووە و گولەیەکی دیکەش بەر قۆڵی کەوتووە".
سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەداوە "دوای گەیشتنی هێزەکانمان بەشوینی روداوەکە تەقەکەرەکەمان دەستگیر کردووە".
سەبارەت بە رەوشی تەندروستی
بریندارەکە سەرکەوت ئەحمەد، وتی " تەندروستی بریندارەکە جێگیرە و لەژێر
چاودێری وردی پزیشکدایە".
لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە
کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
هــ. ب
AM:11:15:21/05/2019
ئهم بابهته 4012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت