ئێران هۆشداری له‌ده‌ستده‌رچوونی بارودۆخه‌كه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له هه‌ڵگیرسانی قه‌یرانێكی هه‌رێمی گه‌ر بارودۆخی مه‌ترسیداری ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كرێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی جه‌نگ نادات، به‌ڵام ئاماده‌یه به‌رگری له خۆی بكات.
مه‌جید تخت روانجی نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
روانجی له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بارودۆخی ئه‌منی ئێستای ناوچه‌ی كه‌نداو مه‌ترسیداره و هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه لایه‌نی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه ناڕه‌واكانیان ده‌ده‌ن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و خستنه‌ڕووی زانیاری ساخته و هه‌واڵی درۆ و پشتبه‌ستن به پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناردنی هێزی ده‌ریایی بۆ ناوچه‌كه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه پێیوایه كه "ئامانجی ئه‌و لایه‌نانه دروستكردنی جیاوازییه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی و نه‌هێشتنی متمانه له‌نێوانیان و زیادكردنی ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "گه‌ر بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دره‌نگ بێت یان زوو له ده‌ست ده‌ربچێت و ببێته قه‌یرانێكی ناپێویستی تر له ناوچه‌كه‌دا".
تخت روانجی ئاماژی به‌وه‌شدا كه"كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار هۆشداری داوه له نیازی دروستكردنی فیتنه‌ی ئه‌و لایه‌نانه و كاریگه‌رییه به‌رفراوانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "وڵاته‌كه‌ی له رابردوو و ئێستاشدا ململانێ و جه‌نگ ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌رگیز جه‌نگ وه‌ك بژارده‌یه‌ك و ستراتیژیه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵنابژێرێت".
هاوكات ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئێران رایگه‌یاند كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش پێوسته به راستی بڵێین گه‌ر جه‌نگ بسه‌پێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێرانی مافی یاسایی خۆیه‌تی كه به‌رگری له گه‌له‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات".
تخت روانجی وتیشی: "به‌له‌به‌رچاوگرتنی باودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه كه هیچ ئاسۆیه‌كی روونی نییه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ بارودۆخه‌كه پشتگوێ نه‌خات".
سه‌رچاوه: ئیرنا
AM:11:02:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت