لیژنه هاوبه‌شه‌كان: نوقڵی كاندی مه‌كڕن
وێستگه نیوز -
به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كه‌یه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره شیرینییه‌كدا ده‌گرن و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره نه‌كڕن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر جۆره شیرینیه‌ك (نوقڵ)دا گرتووه كه ناوی كاندی-یه و له‌وڵاتی توركیاوه هاورده‌كراوه، خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كه‌ی كردووه و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به له‌زگه درێژكردۆته‌وه.
قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: "ده‌ستكاری كردنی لیبڵی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌لایه‌نه دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به فێڵی بازرگانی (غش تجاری) ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌م جۆره شیرینه نه‌كڕن و له‌كاتی هه‌بونی ئه‌م جۆره شیرینه له‌دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه شیرینیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له‌ناوده‌برێت و به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ش خاوه‌نی كۆگاگه روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
AM:09:49:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 19424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت