به‌ڤیدیۆ... بافڵ تاڵه‌بانی نهێنی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز –
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نهێنی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، راشیگه‌یاند كه لاهور شێخ جه‌نگی زۆر خۆش ده‌وێت.
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "ره‌ش و سپی" كه‌ناڵی نێت تیڤی باسی له نهێنی ناوه‌كه‌ی كرد و وتی: "باوكم جه‌لال تاڵه‌بانی ناوی ناوم، ناوه‌كه‌شم له بافڵی چه‌می رێزانه‌وه هاتووه".
له‌به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه له خێزانه‌كه‌یدا ته‌نها به لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت "ئامۆزا" و وتی: "لاهورم زۆر خۆش ده‌وێت، قوباد برای منه به‌ڵام زیاتر له‌گه‌ڵ لاهور ئیشم كردووه".
وتیشی: "له دووزخورماتوو لاهور خۆی خستووه‌ته‌به‌ر فیشه‌ك بۆ من، ته‌قه‌مان لێكرا و ئاماده‌یه خۆی بداته‌به‌ر فیشه‌ك بۆ من و منیش ئاماده‌م بۆ ئه‌و".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "من و لاهور و قوباد یه‌ك كه‌سین، ره‌نگه له شتی بچو‌وكدا ره‌ئمان جیاواز بێت، به‌ڵام بۆ شته‌گرنگه‌كان و بڕیاره سیاسییه‌كان یه‌ك ده‌نگین و یه‌ك كه‌سین و زۆر كه‌مبووه ره‌ئمان وه‌كو یه‌ك نه‌بێت".
PM:11:34:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 28968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت