حوسنی موباره‌ك وه‌ڵامێكی سه‌دام بۆ كشانه‌وه له كوه‌یت ئاشكرا ده‌كات
حوسنی موباره‌ك و سه‌دام حسێن
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی پێشووتری میسر بۆیه‌كه‌مجار باسی له جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت و رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا كرد، وه‌ڵامێكی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاویشی ئاشكراكرد كه بۆ كشانه‌وه له كوه‌یت ئاراسته‌ی ناوبراوی كردبوو.
له گفتوگۆیه‌كدا كه ئاژانسی ده‌نگوباسی كوه‌یت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، حوسنی موباره‌ك ئاشكرایكردوه كه له‌كاتی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سوپای سه‌رده‌می سه‌دامه‌وه، میسر دوای ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هێزی ناردوه‌ته سعودیه بۆ رزگاركردنی كوه‌یت.
موباره‌ك ئاشكراشیكردوه كه شێخ زاید، میری پێشووی ئیمارات داوای لێكردوه هێز بۆ وڵاته‌كه‌ی بنێرێت تا بیره نه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بپارێزێت، ئه‌ویش لیوای ساعیقه‌ی ره‌وانه كردوه، ده‌شڵێت:" ئه‌ركی هێزه‌كان له سعودیه دیاریكراو بووه بۆ رزگاركردنی كوه‌یت و ئه‌وه نه‌بوو كه بچنه ناو خاكی عیراقه‌وه".
وتیشی: "ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێش كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه بۆچوونی وه‌رگرتم بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بچنه عیراق و سه‌دام حسێن ده‌ستگیر بكه‌ن، پێموت كه ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی میسری ناچێته عیراق و گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌یت، پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، بۆیه له‌و بیرۆكه‌یه پاشگه‌زبووه‌وه و جه‌نگه‌كه ته‌نها به رزگاركردنی كوه‌یت كۆتایی هات".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان خۆی و سه‌دام له‌وكاته‌دا، حوسنی موباره‌ك ده‌ڵێت: " سه‌دام حسێنم ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت به حساباتی خۆیدا بچیته‌وه، ئه‌گه‌ر له كوه‌یت نه‌كشێته‌وه هێزی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌یه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نییه".
موباره‌ك ده‌شڵێت: "به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ سه‌دام سودی نه‌بوو، ئه‌ویش له‌ڕێی لێدوانی وه‌زیری راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌ڵامی دامه‌وه و پێی وتم: تۆ كامڵ نیت و له دۆخه‌كه تێ ناگه‌یت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌كه ئاشكرایكردوه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 2ی ئاب میری كوه‌یتی له داگیركردنی كوه‌یت ئاگادار كردوه‌ته‌وه و ئه‌و شه‌وه‌ش شێج زاید میوانی بووه له میسر، شێخ زاید له ترسی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه نه‌كرێته ئامانج، به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی میسر گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی".
سه‌رچاوه: RT
PM:11:01:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 11516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت