سه‌رپه‌رشتیارێك مووچه‌كه‌ی به‌خشی به قوتابیان
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه رایگه‌یاند كه سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌كه‌یان مووچه‌ی مانگێكی به‌خشی به 30 قوتابی كه‌م ده‌رامه‌تی پۆلی نۆیه‌مه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه "مامۆستا (محه‌مه‌د ئیبراھیم مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری نمونه‌یی سه‌ره‌ڕای گرنگیدان به‌مامۆستاكانی له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه، گرنگی به‌قوتابیانیش داوه و خولی مه‌یدانی و وانه‌ی به‌ھێزكردنی پێ ووتوونه‌وه".
په‌روه‌رده‌ی رانیه ده‌ڵێت: "له‌كارێكی ناوازه‌و دڵسۆزانه‌شدا ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره مووچه‌ی مانگێكی ته‌رخان كرد بۆ 30 قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت له‌چه‌ندین قوتابخانه‌ی جیاوازدا له‌پۆلی نۆیه‌مه‌كان ئه‌وانه‌ی كه باری داراییان باش نییه و به‌ده‌ست نه‌خۆشی گرفتارن".
په‌روه‌رده‌ی رانیه وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و مامۆستایه، راشیگه‌یاند كه "مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌و كاره‌ی به بێده‌نگی و بێ ناوھێنان و شاراوه‌یی كردووه، به‌ڵام ئێمه به پێوستمان زانی بۆ هاندانی كه‌سانی تر ئه‌م كاره پیرۆزه بڵاوبكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه له‌م خێرخوازییه ئاگادار كراینه‌وه".
PM:10:37:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت