حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ په‌نابه‌ران خه‌رج ده‌كات
پەنابەرانی ئەڵمانیا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
له ساڵی رابردودا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا زیاترله 25 ملیار دۆلاری بۆ زیاترله له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر خه‌رجكردوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خه‌رجیشی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كۆچبه‌ری ته‌رخانكردوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، حكومه‌تی به‌رلین ژماره‌ی پێوانه‌یی له خه‌رجیدا تۆماركردوه كه له‌چاو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 11% زیاتره و بڕه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 20 ملیار و 800 ملیۆن یۆرۆ (زیاترله 25 ملیار دۆلار).
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاشكرایكردوه كه هۆكاری زیادبونی خه‌رجییه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، یه‌كێك له‌وانه ئه‌و رێوشوێنانه‌یه كه ئه‌ڵمانیا له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرتویه‌تییه به‌ر، ئه‌مه جگه‌له رێوشوێنی دیكه بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌ران.
هه‌ر 16 ولایه‌ته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 7 ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆیان له حكومه‌تی به‌رلینه‌وه بۆ له‌خۆگرتن و تێكه‌ڵكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رگرتوه كه له سوریا و عیراق و ئه‌فغانستانه‌وه رویان له‌و وڵاته كردوه.
هاوكات حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا 7 ملیار و 900 ملیۆن یۆرۆی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆچ و بنبڕكردنی ته‌رخانكردوه.
بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 22ی ئایاری 2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی حكومی سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و تێكه‌ڵكردنیان به كۆمه‌ڵگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
PM:05:49:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت