سه‌كۆی مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دۆزرایه‌وه
وێستگەنیوز-
شەوی
رابردو كاتیۆشایه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه
و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غداش، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
به گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه
دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاراسته‌كراوه.
فه‌ریق جه‌لیل
روبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاندوە "سه‌كۆی
ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه به‌رامبه‌ر زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی نزیك رێگه‌ی خێرای
"محه‌مه‌د قاسم" دۆزراوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كانیش "ئه‌و شوێنه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوچه‌ی سه‌وز دووره و
مووشه‌كه‌كه‌ش ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه له به‌غدا".
هێرشه‌كه له‌كاتێكدایه،
ئه‌مه‌ریكا ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ كارمه‌ندان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له
عێراق به‌رزكردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا
ئاشكرایان كرد، پێنجشه‌ممه‌ی رابردووهه‌وڵدراوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش
بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
هــ. ب
AM:09:43:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت