له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست به جه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاران بهێنێت، هاوكات تره‌مپ هۆشداریشی دا له ئاكامه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران جه‌نگی بوێت، ئه‌وه مانای كۆتایی هاتنیه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه‌ن".
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:11:41:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5484
جار خوێنراوه‌ته‌وه