به‌وێنه..لایه‌نگرانی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان كرد
لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر داوای رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا گردبونه‌وه و خۆپیشاندانیان دژی گه‌نده‌ڵی ساز كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در دژی گه‌نده‌ڵی سازكرا، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كاتژمێر و نیوی خایاند و هێزه ئه‌منییه‌كانیش چاودێریی دۆخه‌كه‌یان كرد، دوای ئه‌و ماوه كورته‌ش خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یانكرد و گۆڕه‌پانه‌كه‌یان جێهێشت.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌در و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی خۆپیشاندانه‌كه رایگه‌یاند: ده‌نگی حه‌ق بێده‌نگ نابێت ماده‌م سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقیی وه‌ك موقته‌دا سه‌در بونی هه‌یه، پرسیاری كرد و وتی: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دینا ده‌توانێـ ئه‌وه بكات كه موقته‌دا سه‌در كردویه‌تی؟
جابری به‌ناوی سه‌دره‌وه وتی: "موقته‌دا سه‌در داوای ئازایه‌تی و بوێری له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و حكومه‌تێكی راسته‌قینه‌شی ده‌وێت كه خزمه‌ت به رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق بكات.
PM:11:38:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت