نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە
وێستگه نیوز-
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به گۆڕه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پارێزگای سه‌ماوه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێده‌چێت تایبه‌ت بێت به ژن و منداڵ.
خه‌بات عه‌بدوڵا، راوێژكار له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 چوونه شوێنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه كه ده‌كه‌وێته 100كیلۆمه‌تر به ئاڕاسته‌ی سنووری سعودیه.
خه‌بات عه‌بدوڵا وتی: "گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له سێگۆشه‌یه‌كدایه له‌نێوان هه‌رسێ پارێزگای دیوانیه، سه‌ماوه و نه‌جه‌ف".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و ناوچه‌یه ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و به حوكمی ئه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی پێشووتریش هه‌ر له‌و ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه و پێده‌چێت كاتی خۆی زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌نفال له‌م ناوچه‌یه‌دا شه‌هیدكرابن و گۆڕغه‌ریب كرابن".
وتیشی: "گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه گۆڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له سێ گۆڕ پێكدێت به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه و پێده‌چێت 400 بۆ 700 روفاتی تێدابێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه پێده‌چێت تایبه‌ت بێت به ژن و منداڵ".
راوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاشكراشیكرد كه تیمه‌كان بڕیاریانداوه كه له‌دوای جه‌ژنی رەمەزان ده‌ستبكه‌ن به هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌رسێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه".
راشیگه‌یاند كه "پارێزگاری موسه‌ننا كه سه‌ماوه ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی رۆڵێكی گرنگی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت له ماوه‌ی رابردوودا نه‌یانتوانیوه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه بده‌ن له‌به‌ر لێپرسینه‌وه و ترس له تۆڵه كردنه‌وه، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی ناوبراو تازه بووه‌ته‌پارێزگار و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا قسه‌ی كردووه و داوای لێكردوون كه هاوكاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، ئیتر هاوكاربوون و له‌ڕێی سه‌رۆك هۆز و تیره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه پارێزگاری موسه‌ننا توانیویه‌تی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه بدۆزێته‌وه".
خه‌بات عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "ئومێد هه‌یه له داهاتوودا له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارێزگاری موسه‌نناوه گۆڕی تر بدۆزرێته‌وه".
PM:10:54:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت