فڕۆكه‌كانی توركیا سنوری شارۆچكه‌ی سیده‌كانیان بۆردومان كرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2019، دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا سنوری چەند گوندێکی شارۆچکەی سیدەکانی سەربە قەزای سۆرانیان بۆردوومانکرد.

ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ ریانگەیاند، ''فڕۆکەکان بۆ سێ جاری لەسەریەک چیا دێڵ، بەرزاییەکانی گوندی نزاری و خەلیفانیان بۆردوومانکرد''

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی خەلیفانیش رایگه‌یاندوه‌: ماوەی دوو ھەفتەیە بەردەوام فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و ماوە ماوەش فڕۆکە جەنگییەکان دێن و بۆردوومانی سنورەکە دەکەن.

وتیشی: به‌وهۆیه‌وه‌ شەڕ و پێکدادان لەسەر سنور لە نێوان سەربازان و گەریلاکانی پەکەکە دروستدەبێت و زیانی ماڵی بەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەوێت.




PM:10:37:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت