سۆران عومه‌ر: دوای نه‌وشیروان مسته‌فا لاواز بوین
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه دوای نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لاواز بوون.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "كۆچی كاك نه‌وشیروان گۆڕانكاری سلبی له‌سه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و رۆحی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و نادادی دروست كرد!".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و لاواز بوین، ئه‌وه‌ی ھه‌یبوو له‌گه‌ڵ خۆی بردی و دروست نابێته‌وه!".
ئه‌مرۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌په‌رێت، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌به‌رواری 19/5/2017 كۆچی دوایی كرد.
PM:09:58:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت