به‌ڤیدیۆ... عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ست ده‌گرێت به‌كێله‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه و باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵ و هیممه‌تێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان بێنین، داواشی له هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان كرد ده‌رفه‌تێكیان پێبده‌ن بزانرێت رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی "له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان بووه یاخود نا".
ئه‌مشه‌و 19ی ئایاری 2019 له رێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به كێله‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه گرت و باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كرد.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "هه‌رچی بكرێت ئه‌یكه‌ین بۆ ده‌ستگرتن به‌م رێبازه‌وه ئه‌و دۆخه ناوخۆییه‌ی گۆڕانیش به دڵنیاییه‌وه هه‌موومان هه‌وڵ و هیممه‌تێك ئه‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی پێبێنین".
عه‌لی حه‌مه ساڵح باسی له‌وه كرد كه "گۆڕان رێبازی كاك نه‌وشیروان پێویستی به یه‌كده‌ستییه پێویستی به لێبوورده‌ییه پێویستی به‌وه‌یه چیتر په‌نجه‌كانی ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی هێز بده‌ن به یه‌ك نابێت یه‌كتری بشكێنین".
وتیشی: "ئێوه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین ئه‌مه‌ش به باشتركردنی وه‌زعی ناوخۆیی گۆڕان ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ده‌كه‌ین و له رێكخه‌ری گشتییه‌وه تا هه‌موو ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه گۆڕانكاری تێداده‌كه‌ین و كۆنفرانسی نیشتمانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست بڕۆین".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر ئێمه‌مانان هۆكاربووبین بۆ عاجزبوون یان نیگه‌رانبوونی هه‌ر هاوڕێیه‌كمان به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگه نه‌تیجه‌ی هه‌ندێك كاردانه‌وه و هه‌ندێك لێكتێنه‌گه‌یشتن بێت ئێمه داوای لێبووردن ده‌كه‌ین و چیتر ئه‌مه روونادات".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت ئه‌گه‌ر له رابردوودا بووبێته مایه‌ی ره‌خنه بۆ زۆر كه‌سی دیكه یان زۆر ره‌خنه گیرابێت، داواكارم هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان ده‌رفه‌تێكمان پێبده‌ن و ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانمان بكه‌ن بزانرێت ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی گۆڕان بۆ چاكسازی بۆ گۆڕانكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان بووه یاخود نا".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌مه پێویستی به ده‌رفه‌تێكه و بڕیاری پێشوه‌خت له سیاسه‌تدا هه‌میشه هه‌ڵه دروست ده‌كات".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه و ده‌مه‌وێت ته‌ئكیدی لێبكه‌مه‌وه تكایه تكایه هه‌ریه‌ك لای خۆمانه‌وه ده‌ستی هاوكاری و پێكه‌وه‌یی له‌م رۆژه‌دا درێژبكه‌ین و په‌یامتان پێده‌ده‌ین، په‌یام به رۆحی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ده‌ین تا دواسات له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین به‌رده‌وامبوونی ئه‌م رێبازه‌ش په‌یوه‌ندی به یه‌كتر قبوڵكردن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری و گوێ له یه‌كترگرتن و گفتوگۆ و حیواركردن هه‌یه بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه چۆن جاران تووشی زوڵم و گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری و نادادی بووین به هه‌مان رێچكه و ریتم به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌م به‌شدارییه‌شمان بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئیسڵاحی بووه".
راشیگه‌یاند كه "دڵنیابن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌تیجه‌كه‌ی ده‌بێت و هه‌موومان له حزووری ئه‌م پیاوه گه‌وره‌ترین وه‌فا بۆ په‌نجا ساڵی خه‌باتی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه ده‌ستگرین به رێبازه‌كه‌یه‌وه جێی نه‌هێڵین و پشتی بگرین كه‌ی ئه‌م حزبه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بوو بێین له‌م گرده له كۆبوونه‌وه‌كاندا گیروگرفته‌كان حه‌ل بكه‌ین".
سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆڕان دووپاتیشیكرده‌وه كه "تاكه ئومێدێك بۆ گۆڕانكاری له كوردستاندا هه‌بێت رێبازی كاك نه‌وشیروانه هیوادارم هه‌موومان پێكه‌وه په‌یوه‌ست بین و ده‌ستبگرین به‌م رێگا و رێبازه‌وه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌م پیاوه په‌یمانتان پێده‌ده‌م تا دوانه‌فه‌س ده‌ستبگرین به‌م رێبازه‌وه".
PM:09:37:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 16836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت