سیروان بابان: حكومه‌تی هه‌رێم هیج په‌نابه‌رێك وه‌رناگرێته‌وه كه به‌زۆر ره‌وانه بكرێته‌وه
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه هیج په‌نابه‌رێك وه‌رنه‌گرێته‌وه كه به‌زۆر ره‌وانه بكرێته‌وه.
سیروان بابان ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌مان وه‌ك لیژنه‌كه‌یان پێشوازییان له به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌درێژی باسی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی و كاره‌كانی فه‌رمانگه و ئه‌و ئاریشه و گرفتانه‌ی كه له‌ئێستا هه‌ن كرا".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، سیروان بابان ده‌ڵێت: "گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌مان بۆ دوپاتكرایه‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێك و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و داموده‌زگای كوردستان و هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی ناكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ری كورد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه باسی ئه‌و گرفتانه‌م كرد كه په‌نابه‌ران و هاوڵاتیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ده‌ست نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌فاره‌ته‌كانی عیراقه‌وه هه‌یانه و وه‌ك پێویست كاره‌كانیان به‌ڕێ ناكرێت".
وتیشی: "ئه‌ركی ئێمه له‌و لیژنه‌یه به‌دواداچوون و كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه و به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئه‌م به‌دواداچونانه چڕوپڕتر بكه‌ین".
سیروان بابان كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیه، باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌چه‌ند ساڵی كاركردنم له‌وبواره‌دا لام روونه كه نوسینگه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه ته‌نها بیرۆی حیزبین به‌زۆری (پارتی و یه‌كێتین) و له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگیری و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئینتمای حزبی كار ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه‌ش پیشه‌یی نییه و دووره له‌كاری ئه‌و نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییانه‌وه كه ده‌بێت كۆتایی پێ بێت".
PM:08:43:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 13748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت