له مانگی داهاتووه‌وه مانگانه مووچه‌ی خانه‌نشینانی عیراق دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
وه‌زیری دارایی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه له‌مه‌ودوا مانگانه مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی عیراق رایگه‌یاند كه وه‌زیری دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی مانگانه دابه‌ش بكرێت له بری ئه‌وه‌ی دوومانگ جارێك دابه‌ش بكرێت.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له بری دوو مانگ جارێك، مانگانه مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌ش بكرێت".
ده‌سته‌كه راشیگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو "حوزه‌یران"ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:06:10:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت