بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها موڵكی یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نییه
وێستگه نیوز -
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها موڵكی یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نییه، ئاشكراشیكرد كه له رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی توانرا به‌شێكی زۆر له پاكێجه‌كانی چاكسازی، بكرێ به كارنامه‌ی كابینه‌ی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه‌وه له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی ناوداری جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، نه‌وشیروان مسته‌فا كه نه‌ك ته‌نها بۆ نزیكه‌ی نیو سه‌ده وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره به‌شداری كاریگه‌ری له خه‌باتی رزگاریخوازی كورد كردوه به‌ڵكو، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ڵكه‌وتو له بواری فیكری، رۆشنبیری، مێژویی، پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌ده‌بی‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا شوێن په‌نجه‌ی دیار بوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نه‌وشیروان مسته‌فا له دوای راپه‌ڕینیش سه‌ركردایه‌تی ره‌وتی بنیاتنانی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان و به‌نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و چاكسازی كردوه. دوا وێستگه‌ی خه‌باتی سیاسی كاك نه‌وشیروان دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو. هه‌ر بۆیه كاك نه‌وشیروان ته‌نها موڵكی یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نیه به‌ڵكو، موڵكی هه‌مو خه‌ڵك و خاكی كوردستانه".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "ئێمه له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه كوردستان و ناوچه‌كه به بارودۆخێكی دژواروئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێ. گرژی‌و ئاڵۆزی نێوان زلهێزه‌كان و هێزه ئیقلیمییه‌كان ناوچه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌گه‌ری زۆره‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی دژی ئه‌وه‌یه هه‌رێم و عیراق بكرێن به مه‌یدانی شه‌ڕی زلهێزه‌كان. له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌یرانی ئابوری و دارایی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێكداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كان هاونیشتیمانیانی هێنده‌ی تر نا‌ئومێد كردووه‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستیكرد به گفتوگۆ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی و رێكه‌وتنێكی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزا كرد كه تیایدا توانرا به‌شێكی زۆر له پاكێجه‌كانی چاكسازی، كه هه‌موی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، بكرێ به كارنامه‌ی كابینه‌ی داهاتوو".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گرنگی یه‌كڕیزی نێوان هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وانه‌ی ده‌چنه ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ش كه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵده‌بژێرن. تاكو بتوانین هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی به‌رده‌ممان ببینه‌وه و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستمان داوه بیانگێڕینه‌وه".
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی گۆڕان، بزووتنه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه كه "جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوه دوا به‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنفره‌نسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببه‌سترێ. ئه‌ركه گرنگه‌كانی كۆنفره‌نس بریتی ده‌بن له پێداچونه‌وه به ده‌ستوری گۆڕان و به‌رنامه‌ی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئۆرگانه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێ له ئاست چاوه‌ڕوانی گۆڕانخوازان و هاوڵاتیانی كوردستان بێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروانه‌وه
هاونیشتیمانیانی كوردستان…
ئه‌مڕۆ دو ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی ناوداری جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، نه‌وشیروان مسته‌فا. كاك نه‌وشیروان نه‌ك ته‌نها بۆ نزیكه‌ی نیو سه‌ده وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره به‌شداری كاریگه‌ری له خه‌باتی رزگاریخوازی كورد كردوه به‌ڵكو، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ڵكه‌وتو له بواری فیكری، رۆشنبیری، مێژویی، پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌ده‌بی‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا شوێن په‌نجه‌ی دیار بوه. ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه وه‌ك لاوێكی خاوه‌ن توانا به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردوه‌و له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیش رۆڵی سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر‌و كارای دیوه‌و ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ بوه. له دوای راپه‌ڕینیش سه‌ركردایه‌تی ره‌وتی بنیاتنانی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان‌و به‌نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و چاكسازی كردوه. شۆڕه‌سواری چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بوه له گفتوگۆكانی نێوان كورد‌و به‌رامبه‌ره‌كانیدا به نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراقیشه‌وه. دوا وێستگه‌ی خه‌باتی سیاسی كاك نه‌وشیروان دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو. هه‌ر بۆیه كاك نه‌وشیروان ته‌نها موڵكی یه‌ك لایه‌ن‌و یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نیه به‌ڵكو، موڵكی هه‌مو خه‌ڵك‌و خاكی كوردستانه.
ئێمه له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه كوردستان‌و ناوچه‌كه به بارودۆخێكی دژوار‌و ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێ. گرژی‌و ئاڵۆزی نێوان زلهێزه‌كان‌و هێزه ئیقلیمییه‌كان ناوچه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌گه‌ری زۆره‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی دژی ئه‌وه‌یه هه‌رێم‌و عیراق بكرێن به مه‌یدانی شه‌ڕی زلهێزه‌كان. له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌یرانی ئابوری‌و دارایی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێكداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كان هاونیشتیمانیانی هێنده‌ی تر نا‌ئومێد كردوه‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه‌وه.
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست…
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریێتی‌و خه‌مخۆری بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستیكرد به گفتوگۆ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی‌و رێكه‌وتنێكی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزا كرد. له‌و رێكه‌وتنه‌دا توانرا به‌شێكی زۆر له پاكێجه‌كانی چاكسازی، كه هه‌موی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، بكرێ به كارنامه‌ی كابینه‌ی داهاتو. له به‌رامبه‌ردا هه‌مواركردنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا، كه تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن په‌رله‌مانی كورستانه‌وه هه‌ڵده‌بژیردرێ.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گرنگی یه‌كڕیزی نێوان هه‌مو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وانه‌ی ده‌چنه ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وانه‌ش كه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵده‌بژێرن. تاكو بتوانین هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی به‌رده‌ممان ببینه‌وه‌و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین‌و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستمان داوه بیانگێڕینه‌وه . هه‌ر ئه‌مه‌ش ماكی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مانه‌و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوه نه‌خوازراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و كاره‌ساتی شه‌نگاڵ له ٣ی ئابی ٢٠١٤ و له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك‌و زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان له ١٦ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧و لاوازبونی پێگه‌ی كورد له به‌غدا.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی گۆڕان، جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوه دوا به‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنفره‌نسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببه‌سترێ. ئه‌ركه گرنگه‌كانی كۆنفره‌نس بریتی ده‌بن له پێداچونه‌وه به ده‌ستوری گۆڕان‌و به‌رنامه‌ی سیاسی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئۆرگانه‌كان‌و رێكخستنه‌وه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێ له ئاست چاوه‌ڕوانی گۆڕانخوازان‌و هاوڵاتیانی كوردستان بێت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م روه‌وه پێشوازی له هه‌ر سه‌رنج‌و تێبینی‌و ره‌خنه‌و پێشنیارێك ده‌كات له چوارچێوه‌ی ئۆرگان‌و پرنسیپه رێكخراوه‌ییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ئامانجی پته‌وكردنی ریزه‌كانی‌و باشتركردنی ئه‌دای ئۆرگانه‌كانی گۆڕان‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان به په‌یام‌و به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له كۆتاییدا به‌ڵێن به هاونیشتیمانیانی كوردستان‌و روحی كاك نه‌وشیروان ده‌ده‌ین كه داكۆكی له ماف‌و داوا ره‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ین‌و درێژه به خه‌باتی مه‌ده‌نی بده‌ین‌و پابه‌ند بین به په‌یام‌و به‌رنامه‌كانی گۆڕان له‌مه‌ڕ هێنانه‌كایه‌ی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانییه دابڕینراوه‌كان‌و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها شێلگیرانه درێژه به‌و كار‌و به‌رنامانه ده‌ده‌ین كه ره‌وانشاد له په‌یام‌و نوسینه‌كانی‌و بۆنه فه‌رمییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكردون. له هه‌مان كاتدا به‌كارهێنانی ناوی كاك نه‌وشیروان‌و بیروبۆچونه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی كاك نه‌وشیروان‌و هه‌مو ئه‌وانه‌ی له پێناوی رزگاری كوردستان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی عه‌داله‌تدا خه‌باتیان كردوه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
١٩/٥/٢٠١٩
PM:04:16:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت