رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه به‌ڕۆژوو نین
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند كه ھه‌ڵمه‌تێكی بۆ لێپرسینه‌وه و سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێكردووه كه به رۆژوو نیین و به ئاشكرا ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند كه ھه‌ڵمه‌تی داخستنی سه‌رجه‌م فرۆشگاكانی تایبه‌ت به فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی ده‌ستیپێكردووه و ھه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات ئه‌وا رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵ ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه به رۆژوو نییه و به‌ئاشكرا له‌سه‌ر خواردن و خوارنه‌وه ده‌ستگیر بكرێت ئه‌وا رێوشوێنی توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و دیاردانه به ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زاندا ناگونجێت، بۆیه ھه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌و دیاردانه به‌چڕی ده‌خرێنه‌گه‌ڕ".
PM:04:12:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت