له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ئه‌ڵمانیا هێرشكرایه سه‌ر كۆچبه‌رێك
وێستگه نیوز -
له ناو حه‌ره‌می باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی باڵۆزخانه‌كه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر كۆچبه‌رێكی عیراقی.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆچبه‌رێكی عیراقی كه داوای مافی په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیا كردووه له‌ناو باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا توڕه ده‌بێت له سستی و بێباكی كارمه‌ندانی باڵیوێزخانه به‌رامبه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی ناو باڵیوێز خانه، دواتر كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌كه به ناوی (عیماد) هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆچبه‌ره‌كه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی عیراقی راسته‌وخۆ ڤیدیۆی بارودۆخی ناو باڵوێزخانه‌كه له ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت، كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌كه به ناوی عیماد كه هاوڵاتیه‌كی عیراقییه، راسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ری و ده‌یه‌وێت لێی بدات و پاشان مۆبایله‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نێت و فڕێی ده‌داته سه‌ر زه‌وی.
كۆچبه‌رانی عیراقی ناو باڵوێزخانه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌وان بۆ دیاریكردنی چاره‌نوس و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌وێ دانیشتون، به‌ڵام له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌وه كاره‌كانیان پشت گوێ ده‌خرێت.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه كه مامه‌ڵه‌ی به‌شێك له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه له‌گه‌ڵیاندا باشه، وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌شدا دیاره ئه‌ندامێكی قونسوڵخانه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره عیراقیه‌كه ده‌دات.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له رێگای نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیه‌وه له ئه‌ڵمانیا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه ئه‌وان بۆ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسۆرت روو له‌و كونسوڵخانه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاروباره‌كانیان سێ بۆ چوار مانگ دوا ده‌خرێت زۆر جاریش وای لێدێت ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ده‌ست به مامه‌ڵه بكه‌نه‌وه.
PM:04:00:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت