مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی تر دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2019 و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه بهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019 مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، په‌رله‌مان) دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21، 22 و 23 ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه و شارستانی دابه‌شده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی رابردوو دێت و وه‌زاره‌تی دارایی به گوێره‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت بڕیار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌دات".
PM:03:37:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت