پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدەکانی سەرۆکی هەریمی کوردستانی ئاشکراکرد


وێستگە نیوز-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد.


کەمێک لەمەوبەر بەفەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی پێنج کەسی ئاشکرا کرد کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی هەریمی کوردستان.

بەپێی راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان "هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ و رێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی‌ و بەکر دەربەندی‌ و هیوا عەبدوڵا کە پارێزەرن، خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە".

لە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ناوی د.فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری پەسەند نەکراوە و لە لیستەکە دەرکراوە.

دوای ئاشکراکردنی ناوی کاندیدان ئەو کەسانەی ناوەکانیان پەسەند نەکراوە، دەتوانن ماوەی دوو رۆژ لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمان بدەن و دادگاش دوای دوو رۆژ وەڵامی تانەکان دەداتەوە لە دوای وەڵامی تانەکان سێ رۆژ لە بەردەم پەرلەمانە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

هـ.ب


PM:12:40:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 4828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو