سعوودییە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بە وڵاتانی عەرەبی دەکات


وێستگە نیوز-

بڕیارە چەند وڵاتێکی کەنداو بە سەرکردایەتی سعوودییە کۆببنەوە و باس لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دوو وێستگەی نەوتی سعوودییە و چوار کەشتییە بازرگانییەکە بکەن.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "سعوودییە جەنگی لە ناوچەکە ناوێت، بەڵام بە هەموو هێزییەوە رووبەڕووی هەر هێرشێک دەبێتەوە".

عادل ئەلجوبەیر ئاماژەی بەوەداوە "هەموو شتێک دەکەین تاکو جەنگ روونەدات، بەڵام ئەگەر لایەنی دووەم جەنگی بوێت، شانشینی سعوودییە بەرگری لەخۆی و تەواوی بەرژەوەندییەکانی دەکات".

هاوکات رۆژی یەکشەممە، پاشا سەلمان چەند وڵاتێکی کەنداو و عەرەبی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە شاری مەککە بانگهێشتکرد کە بڕیارە 30 مانگ بەڕێوەبچێت.

لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیە، وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاندووە "دۆخە زۆر هەستیارەکەی ئێستا پێویستی بەوەیە عەرەب و کەنداو بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان یەکگرتوو بن".

سعوودییە ئێران بە هێرشی سەر دوو وێستگە نەوتییەکەی تۆمەتبار دەکات، چونکە حووسییەکان هێرشەکەیان ئەنجامدا و ئەو گروپەش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام تاران ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە

هــ. ب


PM:12:10:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت